\v 11 هێرۆد و سەربازەکانی سووکایەتی و گاڵتەیان پێکرد، جلێکی درەوشاوەیان لەبەرکرد و ناردیانەوە بۆ لای پیلاتۆس. \v 12 ئەو ڕۆژە پیلاتۆس و هیرۆد بوونە هاوڕێ، چونکە پێشتر دوژمنایەتیان هەبوو.