ckb_luk_text_reg/19/08.txt

1 line
569 B
Plaintext

\v 8 بەڵام زەخا وەستا و بە پەروەردگاری گوت: «پەروەردگار، نیوەی ئەوەی هەمە دەیدەم بە هەژاران. ئەگەر شتێکم لە هەر کەسێک داگیر کردبێت، چوار ئەوەندەی بۆ دەگەڕێنمەوە!» \v 9 یەشواش پێی فەرموو: «ئەمڕۆ ڕزگاربوون هاتووە بۆ ئەم ماڵە، ئەویش کوڕی ئەڤراهامە. \v 10 چونکە ڕۆڵەی مرۆڤ هاتووە بەدوای ونبووەکاندا بگەڕێ و ڕزگاریان بکات».