ckb_luk_text_reg/09/12.txt

1 line
837 B
Plaintext

\v 12 لە کۆتایی ڕۆژدا دوازدە کەسەکە هاتنە لای و پێیان گوت: «جەماوەرەکە بنێرە تا بچنە گوند، و کێڵگە دەوروبەر، و با لەوێ بمێننەوە و خواردنیش بدۆزنەوە، چونکە ئێمە لێرە لە شوێنێکی دوورداین!» \v 13 پێی فەرموون: «شتێکیان پێ بدەن با بیخۆن!» وەڵامیان دایەوە: «تەنها پێنج نان و دوو ماسیمان هەیە مەگەر ئەوەی بچین خواردن بۆ ئەم هەموو خەڵکە بکڕین». \v 14 نزیکەی پێنج هەزار کەس لەوێ دانیشتبوون. پاشان بە قوتابییەکانی فەرموو: «بە کۆمەڵ دایانیشێنن با هەر کامە لە پەنجا کەس پێک هاتبێت».