ckb_luk_text_reg/06/46.txt

1 line
657 B
Plaintext

\v 46 بۆچی بە پەروەردگارم، پەروەردگارم بانگم دەکەن کەچی ئەوەی ئەیڵێم کاری پێ ناکەن؟ \v 47 ئەوەی بۆ لام دێت، و گوێ لە وشەم دەگرێت و کاری پێ دەکات، با نیشانتان بدەم لە کێ دەچێت. \v 48 لە مرۆڤێک دەچێت خانوویەکی درووست کرد، زەوییەکەی بۆ هەڵکەند و قووڵی کرد و بناغەکەی لەسەر بەرد دانا. لافاو هەستا و لە خانووەکەی دا، بەڵام نەیتوانی بیجوڵێنێت، چونکە لە سەر بەرد درووست کرابوو.