ckb_luk_text_reg/05/22.txt

1 line
644 B
Plaintext

\v 22 بەڵام یەشوا تێگەیشت کە بیر لە چی دەکەنەوە، بۆیە وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «لە دڵتاندا بیر لە چی دەکەنەوە؟ \v 23 کام لەم دووانە ئاسانترە: بڵێم: گوناهەکانت بەخشرا! یان بڵێم: هەستە و بڕۆ؟ \v 24 بەڵام (ئەوەم گوت) بۆ ئەوەی بزانن کە ڕۆڵەی مرۆڤ بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە دەسەڵاتی لەسەر زەوی هەیە». بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «پێت دەڵێم هەستە پێخەفەکەت هەڵبگرە، و بڕۆ ماڵەوە».