ckb_luk_text_reg/05/04.txt

1 line
850 B
Plaintext

\v 4 کاتێک وشەکانی تەواو کرد، بە شیمۆنی فەرموو: «دووری بخەرەوە بۆ قووڵایی، و تۆڕەکانتان بۆ ڕاوکردن هەڵبدەن». \v 5 شیمۆن وەڵامی دایەوە: «گەورەم بە درێژایی شەو زۆر هەوڵمان دا و هیچمان نەگرت. بەڵام لەبەر وشەی تۆ، تۆڕەکان هەڵدەدەین!» \v 6 کاتێک ئەمەیان کرد ماسییەکی زۆریان گرت، بەشێوەیەک کە خەریک بوو تۆڕەکانیان بدڕێت. \v 7 بۆیە بە ئاماژە داوایان لە هاوکارانی ناو بەلەمەکەی دیکە کرد، تاکو بێن و یارمەتییان بدەن، هاتن و هەردوو بەلەمەکەیان پڕکرد، هەتا وای لێهات خەریک بوو نوقم ببن.