ckb_luk_text_reg/01/26.txt

1 line
774 B
Plaintext

\v 26 لە مانگی شەشەمدا، فریشتە گەڤرەئیل لەلایەن خوداوە ڕەوانەی شارێک لە گەلیلی بە ناوی ناسیرە کرا، \v 27 بۆ لای پاکیزەیەک کە دەستگیرانی پیاوێک بوو لە بنەماڵەی داڤید بە ناوی یۆسپ، ناوی پاکیزەکەش میریام بوو. \v 28 فریشتەکە چووە ژوورەوە و پێی گوت: «سڵاو، ئەی ئەو کەسەی بەخششت بەسەردا ڕژاوە! پەروەردگارت لەگەڵە: تۆ لە ناو ژناندا پیرۆزکراوی.» \v 29 میریام بە قسەکانی فریشتەکە تووشی دڵەڕاوکێ بوو، و لە خۆی پرسی: «دەبێت ئەمە چ جۆر سڵاوێک بێت؟»