ckb_luk_text_reg/11/33.txt

1 line
944 B
Plaintext

\v 33 کەس چرایەک داناگیرسێنێت بۆ ئەوەی لە شوێنێکی شاراوە و لە ژێر سەبەتەدا داینانێت، بەڵکو لەسەر چرادان هەڵیدەگرێت، بۆ ئەوەی ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن. \v 34 چاوەکانت چرای جەستەن: ئەگەر چاوەکانت تەندروست بن، هەموو جەستەت لە ڕووناکیدا دەبێت؛ بەڵام ئەگەر چاوت خراپەکار بێت، جەستەت تاریک دەبێت. \v 35 کەواتە ئاگاداربە، ئەو ڕووناکییەی کە لەناو تۆ دایە تاریک نەبێت. \v 36 چونکە؛ ئەگەر هەموو جەستەت ڕووناک بۆوە و لایەنی تاریکی تێدا نەبوو، ئەوا بە تەواوی ڕووناک دەبێتەوە، وەک چۆن چرایەک بە درەوشاوەیی بۆت تشک ئەداتەوە!»