\v 27 لەدوای ئەمانە عیسا ئەوێی بەجێهێشت، باجگرێکی بینی ناوی لێڤی بوو، لە نووسینگەی باجگری دانیشتبوو، پێی فەرموو: «شوێنم بکەوە!» \v 28 ئەویش هەستا و شوێنی کەوت و هەموو شتێکی بەجێهێشت.