\v 25 جەماوەرێکی زۆر لەگەڵیدا دەڕۆیشتن، وەرگەڕا و پێی گوتن: \v 26 «ئەگەر کەسێک بێتە لام و ڕقی لە باوک و دایکی و ژنەکەی و منداڵەکانی و براکانی و خوشکەکانی و تەنانەت رقی لە خۆیشی نەبێت، ئەوا ناتوانێت ببێتە قوتابی من. \v 27 هەرکەسێک خاچەکەی هەڵنەگرێت و شوێنم نەکەوێت، ناتوانێت قوتابی من بێت.