\v 8 شیمۆن پەترۆ کە ئەمەی بینی، کڕنووشی برد لە بەرپێی یەشوا و گوتی: «پەروەردگارم، لێم دووربکەوە، چونکە من مرۆڤێکی گوناهبارم». \v 9 پەترۆ و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، لە زۆری ئەو ماسییانەی گرتبوویان سەریان سوڕمابوو، \v 10 یاکۆڤ و یۆخەنای کوڕەکانی زەڤدیش، هاوبەشی شیمۆن بوون. یەشوا بە شیمۆنی فەرموو: «مەترسە! ئیتر تۆ لە ئێستاوە ئەبیت بە ڕاوچی مرۆڤ». \v 11 پاشان بەلەمەکانیان هێنایە وشکانی، هەموو شتێکیان بەجێهێشت و شوێن یەشوا کەوتن.