\v 6 لە شەباتێکی دیکەدا، چووە ناو کەنیشت و وانەی بە جەماوەر دەگووتەوە. پیاوێکی لێ بوو دەستی ڕاستی وشک ببوو. \v 7 مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان چاودێری یەشوایان دەکرد، ئاخۆ لە شەبات کەس چاک دەکاتەوە، تاکو شتێکی لێ بدۆزنەوە و بە پێی ئەوە تاوانباری بکەن. \v 8 یەشوا بە بیرکردنەوەیانی زانی، بە پیاوە دەست وشکبووەکەی گووت: «هەستە و لە ناوەڕاستدا ڕابوەستە.» ئەویش هەستا و ڕاوەستا.