\v 36 پێغەمبەرێکی ژن هەبوو، بە ناوی هەننا کچی پەنوئێل لە هۆزی ئاشێر، زۆر بە تەمەن بوو، لەدوای شووکردنی تەنها حەوت ساڵ لەگەڵ مێردەکەی ژیابوو، \v 37 ئێستا بێوەژنێک نزیکەی هەشتاوچوار ساڵان بوو. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت شەو و ڕۆژ بە نزا و ڕۆژوو خودای دەپەرست. \v 38 هەر لەو کاتەدا هات بۆ لای ئەوان و ستایشی خودای کرد، باسی منداڵەکەی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە یورشەلایم چاوەڕوانی ڕزگاریی بوون.