2023-08-23 14:10:47 +00:00
|
|
|
\v 41 «بۆچی سەرنج لە پووشی ناو چاوی براکەت دەدەیت، بەڵام ئاگات لە دڕکی ناو چاوی خۆت نییە؟ \v 42 چۆن دەتوانی بە براکەت بڵێی: برام با پووشەکەی ناو چاوت دەربهێنم! لەکاتێکدا دڕکی ناو چاوی خۆت نابینیت. ئەی دووڕوو، یەکەم جار دڕکی ناو چاوت دەربهێنە، ئینجا بۆ دەرهێنانی پووشەکەی ناو چاوی براکەت باش دەبینیت .
|