ckb_luk_text_reg/08/04.txt

1 line
609 B
Plaintext
Raw Normal View History

\v 4 \v 5 \v 6 کاتێک خەڵکێکی زۆر لێی کۆبوونەوە کە لە هەموو شارێکەوە هاتبووونە لای، بە نموونەیەک قسەی لەگەڵ کردن: « جووتیارێک بۆ چاندنی تۆوەکەی هاتە دەرەوە، لەو تۆوانەی کە دەیچاند، هەندێکیان دەکەوتنە قەراغ ڕێگا، ئەوانە ژێر پێ کەوتن، و باڵندەکانی ئاسمان خواردیان. هەندێکیان کەوتنە سەر بەردەڵان، کاتێ سەریان هەڵدا، وشک بوون، چونکە شێی نەبوو.