2023-08-23 14:24:47 +00:00
|
|
|
\v 46 «بۆچی بە پەروەردگارم، پەروەردگارم بانگم لێ ئەکەن کەچی ئەوەی ئەیڵێم کاری پێ ناکەن؟ \v 47 ئەوەی بۆ لام دێت، و گوێ لە وشەم دەگرێت و کاری پێ دەکات، با نیشانتان بدەم لە کێ دەچێت. \v 48 لە مرۆڤێک دەچێت خانووێکی سازکرد، زەوییەکەی بۆ هەڵکەند و قووڵی کرد و بناغەکەی لەسەر بەرد دانا، لافاو هەستا و لە خانووەکەی دا، بەڵام نەیتوانی بیجوڵێنێت، چونکە لەسەر بەرد بنیاد نرابوو.
|