2023-09-01 22:01:08 +00:00
|
|
|
\v 49 لەبەر ئەم هۆکارەش دانایی خودا فەرموویەتی: پێغەمبەر و نێردراوانیان بۆ دەنێرم، ئەوانیش دەیانکوژن و دەیانچەوسێننەوە، \v 50 تەنانەت خوێنی هەموو پێغەمبەرەکان کە لە سەرەتای دروستبوونی جیهانەوە ڕژاوە، لەم نەوەیە داوای دەکرێت، \v 51 لە خوێنی هابیل هەتا خوێنی زەخەریا کە لە نێوان قوربانگا و شوێنی پیرۆزدا کوژرا! پێتان دەڵێم: بەڵێ، ئەو خوێنە لەم نەوەیە داوا دەکرێتەوە.
|