ckb_luk_text_reg/07/11.txt

1 line
940 B
Plaintext
Raw Normal View History

\v 11 لە ڕۆژی دواتر، یەشوا بۆ شارێک چوو ناوی نایین بوو، قوتابییەکانی و جەماوەرێکی زۆری لەگەڵ چوون. \v 12 کاتێک لە دەروازەی شارەکە نزیک بووەوە، تەرمێکی بینی بەسەر شانی جەماوەرەوە، ئەویش کوڕە تاقانەی بێوەژنێک بوو، جەماوەرێکی زۆری شارەکەی لەگەڵ بوو. \v 13 کاتێک پەروەردگار ژنەکەی بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فەرموو: «مەگری!» \v 14 ئینجا لێی چووە پێشەوە و دەستی لە دارەمەیتەکە دا، ئەوانەی هەڵیانگرتبوو ڕاوەستان. فەرمووی: «ئەی کوڕی گەنج، پێت دەڵێم، هەستە!» \v 15 مردووەکە ڕاست بۆوەوە و دەستی کرد بە قسەکردن، یەشوا سپاردیەوە دەست دایکی.