ckb_luk_text_reg/02/41.txt

1 line
669 B
Plaintext
Raw Normal View History

\v 41 دایک و باوکی هەموو ساڵێک لە جەژنی پەسخە دەچوونە یۆرشەلایم. \v 42 کاتێک یەشوا بووە دوازدە ساڵ، وەک نەریتی جەژن بەرەو یورشەلایم سەرکەوتن. \v 43 دوای تەواوبوونی جەژن، و لە گەڕانەوەیاندا، بەبێ ئەوەی دایک و باوکی بزانن، یەشوای مێردمنداڵ لە یورشەلایم مایەوە. \v 44 لەبەر ئەوەی پێیان وابوو لەنێو کاروانەکەیە، ڕۆژە ڕێیەک ڕۆیشتن ئەمجار لەناو خزم و ناسیاوەکاندا بەدوایدا گەڕان.