2023-09-06 13:15:33 +00:00
|
|
|
\v 15 هەندێکیشیان منداڵانیان لەگەڵ خۆیان هێنا بوو بۆ ئەوەی دەستیان لە سەر دابنێت. بەڵام قوتابییەکانی کە ئەوەیان بینی، سەرزەنشتیان کردن. \v 16 بەڵام یەشوا بانگی کردن بۆ لای خۆی و فەرمووی: «بەریان مەگرن با بچووکەکان بێنە لام، چونکە شانشینی خودا هی ئەمانە! \v 17 ڕاستیتان پێتان دەڵێم: ئەوەی وەک منداڵێکی بچووک شانشینی خودا وەرنەگرێت، هەرگیز ناچێتە ناویەوە!»
|