ckb_luk_text_reg/04/42.txt

1 line
523 B
Plaintext
Raw Normal View History

\v 42 کە ڕۆژ هەڵهات، چووە دەرەوە و بۆ شوێنێکی چۆڵ. جەماوەرەکە بەدوایدا گەڕان تا دۆزییانەوە، و ڕایانگرت تا بەجێیان نەهێڵێت. \v 43 بەڵام پێی فەرموون: «دەبێت بانگەشەی شانشینی خودا بۆ شارەکانی دیکەش بکەم، چونکە ئەمەیە کە من بۆی نێردراوم». \v 44 پاشان بەردەوام لە کەنیشتەی یەهودیا مزگێنی ڕادەگەیاند.