ckb_eph_text_reg/02/13.txt

1 line
862 B
Plaintext

\v 13 ئێوە ئێستا، کە لە مەسیحی یەشوادان، پێشتر دوور بوون بەڵام بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە. \v 14 کەواتە ئەو ئاشتیمانە، ئەو کەسەیە کە جیاوازیەکانی لابرد و کردینی بە یەک نەتەوە و ئەو بەربەستانەی شکاند کە جیایی دەکردینەوە. \v 15 واتە دوژمنایەتی: کاتێک بە جەستەی خۆی یاسا و ڕاسپاردەکانی تەوراتی هەڵوەشاندەوە، بەجۆرێک کە لە دوو لایەنەکە مرۆڤێکی نوێ هەبێ، بۆ ئەوەی ئاشتی لە نێوانیاندا پێک بێت، \v 16 بۆ ئاشتکردنەوەیان لە یەک جەستەدا لەگەڵ خودا بەهۆی خاچەوە کە دوژمنایەتییەکەی لەناوبرد.