ckb_eph_text_reg/05/28.txt

1 line
488 B
Plaintext

\v 28 بەم نموونەیە پێویستە مێردەکان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆش بوێت. ئەوەی ژنەکەی خۆش بوێت، خۆی خۆش دەوێت. \v 29 هەرگیز کەس ڕقی لە جەستەی خۆی نییە، بەڵکو خۆراکی پێدەدات و ئاگاداری دەبێت، هەروەک چۆن مەسیحیش لەگەڵ کڵێسادا وادەکات. \v 30 چونکە ئێمە ئەندامەکانی جەستەی ئەوین.