ckb_eph_text_reg/06/05.txt

1 line
818 B
Plaintext

\v 5 ئەی خزمەتکاران، بە ترس و لەرزەوە گوێڕایەڵی گەورەکانتان بن، بە راستگۆییەوە، وەک کەسێک کە گوێڕایەڵی مەسیح بێت، \v 6 نەک تەنها کاتێک چاوەکانیان لەسەر ئێوەیە کاری زۆر بکەن وەک کەسێک کە بۆ رازیکردنی خەڵک هەوڵ دەدات، بەڵکو لەسەر بنەمای خزمەتکردنی مەسیح، \v 7 لە دڵەوە خواستی خودا ئەنجام بدەن، هەر وەک چۆن بە ویستی باش بۆ پەروەردگاری بکەن ، نەک بۆ خەڵک. \v 8 چونکە دەزانن هەرکەسێکتان چەندە چاکە بکات، پاداشتێک لە پەروەردگار وەردەگرێت، جا کۆیلە بێت یان ئازاد.