\v 19 کەواتە، ئێوە چیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو هاوڵاتین لەگەڵ پیرۆزکراوان و ئەندامانی خێزانی خودا، \v 20 ئێوە لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیات نراون و خودی مەسیحی یەشوا بەردی بناغەکەیە، \v 21 کە لە ئەودا هەموو بیناکە بەیەکەوە ڕێک دەخرێت و بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی لە پەروەردگاردا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز. \v 22 ئێوەش لەناو ئەودا پێکەوە بنیات نراون و بوونەتە شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ خودا بە بوونی گیانەکە. ​