ckb_2ti_text_reg/01/15.txt

1 line
783 B
Plaintext

\v 15 ئەمە دەزانیت هاوکارەکانم لە هەرێمی ئاسیا وازیان لێ هێنام، لەوانە فیگەلۆس و هەرمۆگینیس. \v 16 پەروەردگار بەزەیی بە خێزانی ئۆنیسیفۆرۆسدا بێتەوە، چونکە زۆر جار منی بووژاندۆتەوە و شەرمی لە زیندانی بوونم نەکردووە، \v 17 کاتێک لە شاری ڕۆما بوو، هەوڵێکی زۆریدا و بەدوامدا گەڕا تا منی دۆزیەوە. \v 18 پەروەردگار ئەوەی پێ ببەخشێت کە لەو ڕۆژەدا بەزەیی لە پەروەردگار وەربگرێت! ئەو کاتەی لە شاری ئەفەسۆس بووم، ئێوە باش دەزانن زۆرباش خزمەتی کردم.