ckb_2ti_text_reg/01/08.txt

1 line
1010 B
Plaintext

\v 8 بۆیە شەرم مەکەن لە شایەتحاڵی پەروەردگارمان، وە شەرم لە من مەکەن کە لە پێناو ئەودا زیندانیم، بەڵکو لە پێناو ڕاگەیاندنی مزگێنییەکە هاوبەش بن لە دژوارییەکانمدا، متمانە بە هێزی خودا بکەن. \v 9 ڕزگاری کردووین، و بە بانگەوازێکی پیرۆز بانگی کردووین بۆ لای خۆی، نەک لەسەر بنەمای کارەکانمان، بەڵکو بەپێی خواست و بەخششەکەی کە لە یەشوای مەسیحدا پێش سەرەتای زەمەن پێمانی بەخشی، \v 10 ئێستا بە دەرکەوتنی ڕزگارکەرمان یەشوای مەسیح ڕاگەیەندراوە، کە مردنی لە ناوبرد و ژیان و نەمری بە مزگێنییەکەی ڕۆشن کردەوە \v 11 ئەو کە منی وەک مزگێنیدەر و نێردراو و مامۆستا دەستنیشان کرد.