ckb_2ti_text_reg/01/03.txt

1 line
732 B
Plaintext

\v 3 چەند سوپاسی خودا دەکەم، کە بە ویژدانێکی پاکەوە دەیپەرستم وەک چۆن لە باوباپیرانمەوە بۆم ماوەتەوە، شەو و ڕۆژ لە نزاکانمدا یادت دەکەم؛ \v 4 کاتێک فرمێسکەکانتم بیر دێتەوە (ئەو کاتەی جیابووینەوە) زۆر تامەزرۆی بینینەوەتم بۆ ئەوەی پڕبم لە خۆشی. \v 5 هەروەها باوەڕەکەتم لەبیرە، کە بێ دووڕوویی بوو، ئەو باوەڕەی کە لەناو تۆدایە و یەکەمجار لە داپیرت لویس و دواتر لە ئفنیکی دایکتەوە هات، و دڵنیام کە لە تۆشدا هەیە.