|
دوای مردنی سلێمان، کوڕەکەی ڕێحۆبعام بوو به پاشا. تەواوی قەومی ئیسڕاییل کۆ بوونەوە تا ئەو بە پاشایەتی خۆیان قەبووڵ کەن. ئەوان بە ڕێحۆبعام شکایەتیان کرد کە سلێمان کاری زۆری لێ ئەکێشان و ماڵیاتی زۆری لێ وەرئەگرتن. ئەوان داوایان لە ڕێحۆبعام کرد تا وەکوو باوکی سەختگیر نەبێت. |