1 line
833 B
Plaintext
1 line
833 B
Plaintext
قەوم ئەبوا هەروەها قووربانگاهێک لە بەر کەپرەکه دامەزرێنن. هەرکەس کە لە شەرێعەتی خوا سەرپێچی ئەکرد، ئەبوایه حەیوانێک بهێنێت بۆ قوربانگاە. کاهێنێک پێویست بوو ئەو حەیوانەی بکوژێت و ئەوەی بەناوی قوربانی بۆ خوا لە سەر قوربانگاهەکە بیسووتێنێت. خواوەند وتی کە خوێنی حەیوانی قوربانی کراو گوناح ئەو یەکە دائەپۆشێت. بەم شێوە خوا گوناحی ئەو کەسەی نەبینراو ئەکرد و ئەو کەسە لە چاوی خوا پاک بە حسێب ئەهات. خوا برای مووسا، هاروون و نەسڵی ئەوی هەڵبژارد که کاهێنانی ئەوبن. |