عیسا هەروەها وتی کە پێش لە کۆتایی جیهان ئەگەڕێتەوە بۆ زەوی. ئەو بە هەمان شێوە کە زەوی چۆڵ کرد، دێتەوە، یانێ جەستەیێکی ئەبێت و لە ئاسمان بە سەر هەورەکاندا دێت. کاتێک عیسا بگەڕێتەوە، هەر مەسیحیێک کە مردووە، لە نێو مردووەکان هەڵ ئەستێتەوە و لەگەڵ عیسا لە ئاسماندا مولاقات ئەکا.